داقووق.. لە هێرشێکی سوپای عێراقدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران

داقووق.. لە هێرشێکی سوپای عێراقدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران
ئەمڕۆ شەممە هێزەكانی سوپای عێراق لە دۆڵی "چای" لە سنووری قەزای داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك، بەرەنگاری تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە و ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون.

لویس خزر، قایمقامی قەزای داقووق، رایگەیاند: "پاش ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا چەند جارێک تیرۆریستانی داعش كەوتنە بەر پەلاماری هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان و عێراقی، ئەمڕۆ شەممە 30ی 1ی2021 هێزەكانی سوپای عێراق لە دۆڵی چای لە سنووری داقووق لەرێگەی وشکانییەوە بەرەنگاری داعش بوونەوە."

گوتیشی: "ئەو ڕووبەڕووبونەوەیە پاش ئەوە هات كە هێزەكانی سوپا ناوچەكەیان كێوماڵ كردووە و دواتر ژمارەیەك چەكداری داعش لە ناوچەكەدا بینراون."

ئەوەشی خستە ڕوو: "ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون و چەك تەقەمەنییەکانیان كەوتووەتە دەستی هێزەكانی سوپای عێراق."













باسنیوز

Top