هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ستایشی پێشمه‌رگه له شكستپێهێنانی داعش ده‌كات
ئه‌م گوتانه‌ی مه‌رۆتۆ له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و به زمانی كوردی نووسیویه‌تی: "تا ساڵی 2021، هاوكاره‌كانمان له عێراق و سووریا 82 ئۆپه‌راسیۆنیان له دژی داعش ئه‌نجامداوه و توانیویانه رێگری له 63 تیرۆریست بكه‌ن، كه له هه‌وڵدابوون كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام بده‌ن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان و هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان داواشی له هاووڵاتیان كرد: "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بیانه‌وێت زانیارییه‌كانیان به ئێمه بگه‌یه‌نن، با له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ژمارانه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن 454 (Iraq) +9647512451273 (Sûrî)".
k24 -
