نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یۆنان و ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه
سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق كرد.
به گوێره‌ی زانیاری سایته‌كه، له‌و دیداره‌دا ئەفسیمۆس کۆستۆپۆلۆس کۆنسوڵی گشتيی یۆنان لە هەولێر ئاماده‌ى بوو، نێچيرڤان بارزانى، به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له هه‌ولێر، سوپاسى كونسوڵى گشتيى يۆنانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كارى تازه‌يدا بۆ خواست.
هه‌روه‌ها هاتووه: له به‌شێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولا و هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و چه‌ند پرسێكی جێبایه‌خی نێوانیان تاوتوێكراوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، پێشوازیكرد له باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌ردوولا له باره‌ی پرسه جێبایه‌خه‌كانی نێوانیان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.
k24-
