سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی یۆنان لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی یۆنان لە عێراق کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس، باڵوێزی یۆنان لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا کە ئەفسیمۆس کۆستۆپۆلۆس کۆنسوڵی یۆنان لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرا.

هەروەها باڵوێزی یۆنان ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و هاوکاری و هەماهەنگیکردن لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.














باسنيوز


Top