سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی یۆنان لە عێراق دەكات
ئهمڕۆ پێنجشهممه 28/1/2021، لە سەلاحەدین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیۆنیداس كۆنتۆڤۆناسیۆس، باڵوێزی یۆنان لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا كە ئەفسیمیۆس كۆستۆپۆلۆس، كونسوڵی یۆنان لە شاری هەولێریش ئامادە بوو، ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باڵوێزی یۆنان لە عێراق ڕای گەیاند كە هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی تایبەتی هەیە و خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە لە بوارە جیاجیاكاندا.
باسنيوز
