وه‌زیری په‌روه‌رده: ناهێڵێن خوێندنی ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوو له‌ده‌ست بچێ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/1/2021، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وێڕای ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد ڕه‌وشی كۆرۆنا به‌ره‌و باشیییه و ئاماره‌كان داكشاون، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه له باری وه‌ك ئێستا مانه‌وه‌ی ئاماره‌كاندا، پێشنیازیان ئه‌وه‌یه واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن پێش بخرێت، له كاتێكدا پێشتر بڕیار درابوو له 1/3/2021 پرۆسه‌ی خوێندنی پۆله‌كانی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا 11ـی ئاماده‌یی ده‌ست پێ بكاته‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده، بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه و پێشنیازیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، كه بڕیاره 2ـی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ، له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان کۆبوونەتەوه.
له باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌بێ خوێندن به‌ڕێ كراوه، ئاشكرای كرد، كه بڕیاریان داوە خوێندنی ئەمساڵ بخەنە دوو ماوەی جیاوازەوە، "وەرزی یەکەم لە 1ـی 3 دەستپێبکەینەوە، بەڵام ئەگەر لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کورۆنا بڕیارەکەی هێنایە پێش، ئەوکاتە رایدەگەیەنین لە چ کاتێکدایە بۆ ئەوەی پرۆگرامەکانی وەرزی یەکەم بەتەواوەتی بخوێندرێن".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه ""پرۆگرامی وەرزی دووەم لە مانگی 9 دەستپێ دەکەینەوە، بە سوودوەرگرتن لە هەموو پشووەکان، جگە لە سێ رۆژی پشووی جەژنی نەورۆز و سێ رۆژی جەژنی رەمەزان".
ئالان حه‌مه سه‌عید ئاشكراشی كرد، كه بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو، پێشنیازیان كردووه، لە 20ـی 12 دەستبکرێتەوە بە خوێندن، كه تا مانگی 6ـی ساڵی دواتر دەڕوات، به‌و جۆره ساڵی خویندنی 2021 - 2022 نە هیچ زەرەرێکی لەسەر دەبێت، نە کەمدەبێتەوە، "بەڵکوو ئەوەی ئەژمارمان کردووە، 168 رۆژ دەوامی کردەییمان دەبێت بە سوودوەرگرتن لە دەوامکردن لە رۆژەکانی پشوو".
باسنيوز
