سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی 1ی2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە حێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی خۆی بۆ دەستبەكاربوونی ئیدارەی تازەی ئەمریكا بە باڵیۆزی ئەو وڵاتە گەیاند و هیوای فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولای خواست.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق جەختی لە بەردەوامی و هەماهەنگیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان، هەروەها پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.

بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.













باسنيوز


Top