ڕوونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەدرێت
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان ڕای دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی پشووە، بەڵام سبەی مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێ.
حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: "سبەی لەگەڵ ئەوەی ههینییه و پشووە، بەڵام مووچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەكرێت و هەموو خانەنشینان دەتوانن سەردانی ئەو بانكانە بكەن، كە مانگەكانی پێشوو مووچەیان لێ وەرگرتووە".
ڕوونیشی كردەوە، بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە دەبن، بەڵام دەبێت ڕەچاوی خۆپارێزی له پهتاى كۆرۆنا بكرێت و قەرەباڵغ دروست نهبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا: "بە بڕیاری وەزارەتی دارایی ئەوەی دوو مووچەی خانەنشینی هەبێت، یان مووچەیەكی خانەشینی و مووچەیەكی مەدەنی هەبێت، مووچەكانی ڕادەگیرێن، بڕیارەكە ئەگەر ئەو مانگەش جێبەجێ نەكرێت، ئەوە لە مانگی داهاتووهوه جێبەجێ دەكرێت".
حازم ئیسماعیل ئەوەشی خستە ڕوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی خانەنشینانی سەربازی دابەش دەكرێت.
باسنیوز
