پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاسی كاكەییەكان

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاسی كاكەییەكان

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاكه‌ییه‌كان كرد و هیوای خواست كاكه‌ییه‌كانی كوردستان جەژنەكانیان لە ئاسوودەیی و ئارامیدا بكەنەوە و هەردەم دوور بن له‌ ناخۆشی.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی كوردستان دەكەم. هیوادارم هەموو جەژنەكانیان لە ئاسوودەیی و ئارامیدا بكەنەوە و هەردەم دوور بن لە ناخۆشی و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ماوەی ڕابردوودا خوشك و براییە كاكەییەكانمان و پێكهاتەكانی تر لە دەست تیرۆریستان بینیویانە.

هیوای خۆشی و كامەرانیتان بۆ دەخوازم

مسعود بارزانی

27ـی کانوونی دووەمی 2021
k24 -
Top