تورکیا هێزێکی زۆر لە سنوورەکانی نزیک رۆژئاوای کوردستان کۆدەکاتەوە
پێشتر ئەمریکا هۆشداری توندی دایە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کە ئەگەر بەتەواوی پشت لە پەکەکە نەکەن ئەوە ئەگەری ئەوە هەیە تورکیا هێرشی هاوشێوەی عەفرین بکاتە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات.
لە چەند رۆژی رابردوو ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، رایگه‌یاند، به دوور نازانرێت توركیا ده‌ستدرێژییه‌كی دیكه بكاته سه‌ر ناوچه‌كه و هه‌ر جۆره هێرشێكی توركیا مانای راگه‌یاندنی شه‌ڕێكی بێكۆتایه.
هاوسه‌رۆكی نووسینگه‌ی كاروباری به‌رگری له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، "زێدان عاسی" له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشکرای کرد کە ده‌نگۆی ئاماده‌كاری توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی "دێرك" له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا و قه‌زای "شنگال" له باشووری كوردستان له ئارادایه.
زێدان عاسی، گوتیشی “توركیا له هێرشكردن بۆ سه‌ر سووریا ناوه‌ستێت و دوای راگه‌یاندنی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا هێرشه‌كانی زیاتر كردووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر "دێرك" ئه‌وا، ئاگری شه‌ڕه‌كه له‌و ناوچه‌یه ناگیرسێته‌وه.
ئەوەشی خستە ڕوو کە هێرشكردنه سه‌ر دێرك، ده‌بێت به ره‌زامه‌ندی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش بێت، به‌بێ هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز له لایه‌ن عێراقه‌وه، توركیا ناتوانێت هه‌ڵبكوتێته سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و بنكه‌ی هاوپه‌یمانێتیی دژ به داعش له‌و ناوچه‌یه هه‌یه.
عاسی، داوای له رووسیا و حكوومه‌تی دیمه‌شق كرد رۆڵیان هه‌بێت و به‌رپرسیارێتی له ئاست ئەو هێرشە نوێیەی توركیا وەربگرن.
پەیوەست بەم پرسە، عیماد برهۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا، (ئەنەکەسە) ڕای گەیاند، بەهۆی بوونی پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی فورات و شنگال هێرشی تورکیا هاوشێوەی عەفرین بۆ سەر ئەو ناوچانە چاوەڕوانکراوە، گوتی "ئەمریکا دەمێکە هۆشداری دایە هێزەکانی سووریای دیموکرات کە خۆیان لە چەکدارەکانی پەکەکە داماڵن و پەکەکە لە رۆژهەڵاتی فورات دووربخەوە، ئەگەر نا ئەوە تورکیا هێرش دەکاتە سەر ئەو ناوچانە، بەڵام بابەتەکە وەکوو خۆی ماوەتەوە و هەژموونی پەکەکە بەسەر رۆژئاوای کوردستان بەهێزترە، ئەوەش وادەکات تورکیا بیانووی هەبێت بۆ هێرشەکانی".
ئاماژەی بەوەش دا، بوونی پەکەکە لە هەر ناوچەیەکی کوردستانی مەترسی هەیە ئەو ناوچەیە تورکیا دەستی بەسەردابگرێت و بنکەی سەربازی خۆی لێدامەزرێنێ، ئەو مەترسییە هەر لەسەر رۆژئاوای کوردستان نییە، بەڵکوو لەسەر (شنگال)یشە.
لای خۆشیانەوە، قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان،رای گەیاند، بوونی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال بیانووی زیاتر دەدات بە تورکیا، کە هێرشەکانی بۆ سەر شنگال درێژ بکاتەوە.
ئەو بەرپرسەی پارتی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئامانجی پەکەکە لەو ناوچەیە، نەگەڕانەوەی پێشمەرگە و ئیدارەی شەرعیی شنگال و ئاوارەکانە، ”بوونی چەکدارەکانی پەکەکە لەو ناوچەیە، کە هێزێکە لەدەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخێکی خراپی ئەمنیی بۆ ئەو ناوچانە دروست کردووە و مەترسیی گەورە هەیە، کە تورکیا بەهۆی بوونی ئەوانەوە ئۆپەراسیۆنەکەی بگەیەنێتە شنگال“.
پێشتر، مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال رای گەیاند، شنگال سەرەڕای ئەو بارودۆخەی بەهۆی هێرشی داعشەوە بەسەریدا هات، ئێستاش بەهۆی بوونی پەکەکەوە بووەتە شوێنی ململانێی نێوان توركیا و پەكەكە و پێویستە پەكەكە لە شنگال بكشێتەوە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە شنگال تووشی جینۆساید بووە و قوربانیی زۆری داوە و بەرگەی شەڕی دیكە ناگرێت.
باس‌نیوز
