پسپۆرێکی یاسای دەستووری: داوای ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوت بە بەغدا نادەستوورییە

پسپۆرێکی یاسای دەستووری: داوای ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوت بە بەغدا نادەستوورییە
پسپۆڕێکی یاسای دەستووری ڕای دەگەیەنێت كە داوای بەغدا بۆ رادەستکردنی تەواوی دۆسیەی نەوت، داواکارییەکی نادەستوورییە و لە ماددەی (١١٠)ی دەستووردا ئەمە یەکلایی کراوەتەوە.

سەڵاحەدین ئەحمەد، پسپۆڕی بواری دەستوور رايگەیاند: "داوای بەغدا بۆ رادەستکردنی تەواوی دۆسیەی نەوت، داوایەکی نادەستوورییە، ئەمەش لە ماددەی ١١٠ی دەستووردا بە ئاشکرا خراوەتە ڕوو کە دەڵێت ئەو بیرە نەوتانەی کە کۆنن، بە ھاوبەشی لە نێوان ھەولێر و بەغدا، یان ھەرێمەکان و پارێزگاکان بەڕێوە دەبرێن".

ئەوەشی ڕوون كردەوە: "لە ماددەی ١١٩ی دەستووری هەمیشەیی عێراقدا هاتووە: (پارێزگا، یان ھەرێمەکان خۆیان ئەو کێڵگە نەوتییانە بەڕێوە دەبەن کە تازە دۆزراونەتەوە و لە سنووری خۆیاندان)".

ئەو پسپۆڕەی یاسای دەستووری، لەبارەی ئەو داواکارییەی بەغدا، یان هەندێك لە پەرلەمانتارە كوردە نەیارەكانی هەرێمی كوردستان، گوتی: "ئەوە داواکارییەکی نادەستووری و نایاساییە، ئەوان دەیانەێت فشاری زیاتر بخەنە سەر ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان ملکەچی داواکارییەكانیان بكەن".












باسنيوز



Top