شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران ڕوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
بژار ئه‌كرم، لێپرسراوى به‌شى پێشبینیى كه‌شوهه‌وا له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، ڕايگه‌یاند: "ڕۆژى پێنجشه‌ممه هه‌ر له به‌یانیى زووه‌وه، ئاسمانى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نمه‌باران ده‌بارێت".
گوتیشى: "له سه‌نته‌رى هه‌ندێك قه‌زا و ناحیه‌كان به‌فر ده‌بارێت، له لوتكه‌ى ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت، كاریگه‌رى ئه‌و شه‌پۆله زیاتر له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك ده‌بێت، دواتر بارانبارین به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت".
لێپرسراوى به‌شى پێشبینیى كه‌شوهه‌وا له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "له ڕۆژى هه‌ینییه‌وه ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت و نمه‌باران ده‌بارێت، به‌ڵام له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئاستى بارانبارین زیاتر ده‌بێت وه‌ك له هه‌ولێر و دهۆك، بۆ ڕۆژى هه‌ینى له سنوورى گه‌رمیان ئاستى بارانبارین مامناوه‌ند ده‌بێت".
له‌باره‌ى پله‌ى گه‌رماوه، بژار ئه‌كرم ڕوونی كرده‌وه: "پله‌ى گه‌رما له سه‌نته‌رى شاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م نزم ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دابه‌زینى پله‌ى گه‌رما زیاتر له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بێت".
باسنيوز
