وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لەبارەی جووڵەی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان هۆشداری ده‌دات
لیوا بابه‌کر فه‌قێ ڕاگەیاند: "تاکیتکی داعش گۆڕاوه و خۆیان دووباره رێک خستووه‌ته‌وه و به شێوه‌ی گرووپ گرووپ، به‌تایبه‌ت له بۆشایی هێڵی ته‌ماسی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه سوود له‌و بۆشاییه وه‌رده‌گرن که هه‌یه و دواتر کار و چالاکییان به شێوه‌ی دەستەی خۆکوژی و ڕفاندن و چاندنی بۆمب، داعش دووباره خۆیان رێک خستووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌ی ئەم دواییەی به‌غدا ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه، به‌تایبه‌ت له سنووری ناوچەکانی که‌رکوو، داقووق، دیاله، خانه‌قین و مه‌خموو ئێمه ئاگادارین و هۆشداری نوێ ده‌ده‌ین له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پیشمەرگە گوتیشی: "بڕیاره ژووری ئۆپه‌راسیۆن له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه ده‌ست به‌کار بێت و لێژنه‌یه‌ک له نێوان هه‌ردوولا واته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی به‌رگریی عێراق دروست کرا و هەتا ئێستا سێ دانیشتن کراوە، به‌پێی ناوه‌رۆکی کۆبوونهوهکهان بڕیار بوو ٨ لێژنه دروست بکرێت، به‌ڵام نه‌چووه‌ته واری جێبه‌جێکردنەوە و هه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر کراوه، بۆیه چاوه‌ڕوانی شاندی ئه‌وانین که ده‌ست بکرێت به گفتوگۆ بۆ دیاریکردنی شوێنه‌کان و دروستکردنی هێزی هاوبه‌ش".
باسنيوز
