حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چەمچەماڵ پرۆژەیەكی ستراتیژی جێبەجێ دەکات

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چەمچەماڵ پرۆژەیەكی ستراتیژی جێبەجێ دەکات
قایمقامی قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕای گەیاند ئەمساڵ پرۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژی لە سنووری چەمچەماڵ ئەنجام دەدرێت كە ئەویش پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25/1/2021 ڕەمەك ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، ڕاگيەیاند: "دوێنێ یەكشەممە وەك شاندێكی كارگێڕیی چەمچەماڵ سەردانی وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانمان كرد و تیبینیمان كرد كە پرۆژەكان خراونەتە پلانەوە لە وەزارت، پرۆژەی ئاوی كۆپتەیەش- چەمچەماڵیش لە پرۆژە ستراتیژییەكاندا بوو، بەڵام یەكەم نەبوو".

ئاماژەی بەوەش کرد: "دوای ئەوەی كە بۆ وەزیر و بریكاری وەزارەتی پلاندانمان روون كردەوە كە چەمچەماڵ پێویستیی زۆری بە ئاوە و ئێستا هەفتانە دوو كاتژمێر ئاوی ماڵان هەیە و لە هاویندا ئاوی ماڵان كەمتر دەبێتەوە و لە كاتێكدا زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتی لە سنوورەكە دەژین كە ئەوەمان باس كرد وەزیر و بریكاری وەزارەتی پلاندانان بەڵێنیان دا كە پرۆژەی ئاوی گوپتەپە- چەمچەماڵ بكەن بە یەكەم پرۆژەی ستراتیژی و ئەولەویەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان".

ڕەمەک ڕەمەزان گوتیشی: "دواتر سەردانی بەڕێز سەرۆكی پلاندانمان كرد لە ئەنجوومەنی وەزیران و ئەویش جەختی كردەوە كە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەم جێگیری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختیان کردووەتەوە كە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەماڵ ئەولەویتی پێ بدرێت و بكرێتە یەكەم پرۆژە و لیژنەیەكیش بۆ ئەو مەبەستە پێكهات و ئەو پرۆژەیە ستراتیژی و گرنگە و پێویستی بەوەیە كە دیزاینی تازەی بۆ بكرێت و پرۆژەكە جێبەجێ بکرێت".













باسنيوز


Top