حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پاراستنى مافەکانى مرۆڤ ڕۆڵى ئەندام دەبینێ"

حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پاراستنى مافەکانى مرۆڤ ڕۆڵى ئەندام دەبینێ


ڕێکخەرى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، ڕای گەیاند کە هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى خولەکانى ڕاهێنان بۆ مافەکان و دواتریش بۆ نووسینەوەى ڕاپۆرتەکان، ڕۆڵى کاراى بینیوە.

ئەمرۆ ٢٥/١/٢٠٢١ خولێکى ڕاهێنانى مافەکانى مرۆڤ بۆ کارمەندانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕیك خرا، کە تیایدا نوێنەرى سەرجەم وەزارەتەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەشدارییان تێدا کرد.

دیندار زێبارى ڕێکخەرى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لە خولەکەدا باسی لەوە کرد کە هەرێمى کوردستان پێگەى گرنگى لە ئاستى نێودەوڵەتیدا هەیە بۆ ئاراستەکردنى ئەو ڕاسپاردانەى کە لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دێن، بەتایبەتى ئەو خولە بۆ برەودانە بە تواناکانى فەرمانبەرانى دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ چۆنیەتى نووسین و وەڵامدانەوەى ڕاسپاردە تایبەتەکان بە مافەکانى مرۆڤ لە عیراق و هەرێمى کوردستان.

گوتیشی: ئێمە لە هەرێمى کوردستان دامەزراوەى تەواوى مافەکانى مرۆڤ و کارکردن بۆ جێبەجێکردنى راسپاردەکانمان هەیە، "هەرێمى کوردستان دەسەڵاتى یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەرى هەیە.

باسی لەوەش کرد کە ئێستا هەماهەنگى نێوان هەریمى کوردستان و وەزارەتى دادى عیراق دروست بووە بۆ چۆنیەتى داڕشتنى ڕیکارەکانى دادگاییکردنى سەرانى داعش، کە سەرجەم دەزگا عیراقییەکان و هەرێمى کوردستان بەشدارى تێدا دەکەن.




باسنیوز
Top