ئەفغانستان: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٢ چەکداری تاڵیبان کوژراون

 ئەفغانستان: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٢ چەکداری تاڵیبان کوژراون
وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو و لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە هەرێمەکانی (فەراە، قەندهار و فاریاب)ی ئەو وڵاتە ٥٢ چەکداری تاڵیبان کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو چەکدارانەی تاڵیبان لە کاتێکدا کراونەتە ئامانج، کە نیازی هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستانیان هەبووە.

هەتا ئێستا لەمبارەوە گرووپی تاڵیبان هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە.

لە کاتێکدا شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان و چەکدارانی تاڵیبان ڕووی لە زیادبوون کردووە کە شاندی دانوستانکاری هەردوولا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە نێوبژیوانیی ئەمریکا و قەتەر بەردەوام لە گفتوگۆدان، بەڵام هەتا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.













باسنيوز


Top