پۆلیسی قەرەتەپە: فڕۆكەی عێراقی لە سنوورەکە بۆردومانی داعش دەكات

پۆلیسی قەرەتەپە: فڕۆكەی عێراقی لە سنوورەکە بۆردومانی داعش دەكات
ئەفسەرێکی هەواڵگری لە پۆلیسی ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین ئاشكرای كرد، فڕۆكەی عێراقی بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش، بۆردومانی شاخەكانی سنووری ناحیەی قەرەتەپە دەكات.

حیكمەت حەسەن، ئەفسەری هەواڵگری لە پۆلیسی قەرەتەپە، رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی 1ی2021 بۆ دووەم ڕۆژ، فڕۆكەی عێراقی بۆردومانی زنجیرە شاخێكی ناحیەی قەرەتەپەیان کردووە."

گوتیشی: "زانیاری لەسەر جموجۆڵی داعش لە ناوچەكە هەیە، بەڵام بەهۆی سەختیی ناوچەكەوە، هەوڵ دراوە لەڕێگەی فڕۆكەوە بۆردومان بکرێت."

ئەو ئەفسەرە راشی گەیاند: "ئەوەش یەكەم هێرشی ئاسمانییە لەو سنوورە لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە لەدژی داعش بکرێت."

دوینێ شەممە لە هەمان ناوچە كۆمەڵێک چەك و تەقەمەنیی تیرۆریستانی داعش ئاشكرا بوون و لەناو بران.












باسنیوز

Top