له هه‌ولێر تۆمەتبارێك بە تۆمەتی شكاندنی قاسەیەك ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/1/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی عەنكاوە، دوای ئەوەی لە حاڵەتێكی شكاندنی قاسە و دزینی پارە لە گوندی لوبنانی ئاگادار كرانەوە، دەمودەست دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد، پاش بەدەستهێنانی زانیاری، توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ا.ع.ا) بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە قۆڵبەست بكەن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە لە ماڵێك كارگوزار بووە، دانی بە تاوانەكەیدا نا، كە دوای كاتژمێر 12ی شەو، قاسەی ماڵەكەی شكاندووە و بڕی ملیۆنێك و 500 هەزار دینار و هه‌زار دۆلاری ئەمریكی دزیوە".
پۆلیسى هه‌ولێر ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێك خرا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەى 446 لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
باسنيوز
