سەرۆك بارزانی بە هانای داوای باوکی دوو قوربانی تەقینەوەکانی بەغداوە دەچێت
ئەمڕۆ شەممە 23ی1ی2021، شاندێکی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی سەردانی پرسەی باوکی ئەو دوو برایەیان کرد کە لە تەقینەوەکانی چەند رۆژی رابردووی بەغدا بوونە قوربانی و گوێیان لە پەیامی باوکی ئەو دوو برایە گرت بۆ ئەوەی پەیامەکەی بگەیننە سەرۆک بارزانی.
باوکی قوربانییەکان بۆ کوردستان24 رایگەیاند: "وەک و باوکمان داوامان لە سەرۆک بارزانی کرد بێن بە هانای ئەم خەڵکەوە، کوڕەکانمانم دوو گەنجی تازە پێگەیشتووبوون بەخۆرایی کوژران و لەسەر چ بنەمایەک کورژران و داواش لە حکوومەتی عێراق دەکەم کە ژیانی ئەو خەڵکە بپارێزن".
گوتیشی: "پەیامی من روونە من دەمەوێت کازمی و ئەوان بێن ژیانی ئەو خەڵکە بپارێزن بۆ ئەوەی چیدیکە ئەم کارانە روو نەدات، نە بەغدا و نە بەسرا بارودۆخێکە کە ئەمانی تێیدا نییە، بۆچی بەم شێوازەیە بارودۆخەکە".
دوێنێ هەینی 22ی1ی2021، باوكی عه‌لی و عومه‌رى جوانه مه‌رگ به حاڵێكى شێواوه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى کرد و داواى لێکرد کە وه‌ك برا گه‌وره‌یه‌ك به هانای خه‌ڵكى به‌غداوه بچێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و به‌رپرسانى ئه‌منى قسه بكات، بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان توندتر بكرێن، تاكو چیتر هاوشێوه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى باب ئه‌لشه‌رجى به‌غدا دووباره نه‌بێته‌وه.
باسنيوز
