ڕاگه‌یاندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/1/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ڕۆژى 12/1/2021، لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران، كه سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانه، توانرا دەست بەسەر بڕی یەك کیلۆ و 20 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (شیشە)دا بگیرێت، لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار کە ماددە هۆشبەرەکەیان بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو پارچە (لباد ـ ئیزۆگام) شاردبووه‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "هەروەها ڕۆژى 20/1/2021، لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران، كه سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانه، توانرا کەسێکی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی دەستگیر بکرێت، کە بڕی 110 دانە حەبی هۆشبەر لەجۆری (ترامادۆڵ)ى لەناو پێڵاوەکانی شاردبووەوە، لەکاتی هاتنی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان، دەستگیر کرا".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، تۆمه‌تباره‌كان به‌پێى ماده‌ى 14ى یاساى مادده‌ى هۆشبه‌ر، دراونه‌ته دادگا و په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
باسنيوز
