لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان: ڕه‌نگه پێش واده‌ی بڕیارلێدراو پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێ بكاته‌وه
ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ى خوێندنی پۆلی دوانزه نه‌بێته هۆی هه‌ڵكشانی تووشبوانی كۆرۆنا، ڕه‌نگه پێش 1/3 پرۆسه‌ی خوێندنی پۆله‌كانی دیكه‌ش ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/1/2021، زێدان برادۆستى، ئه‌ندامى لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى خۆێندنی پۆلی دوانزه له 16ى مانگ ده‌ستى پێكرد، تا ئه‌مڕۆ ڤایرۆسى كۆرۆنا هیچ كاریگه‌رییه‌كى نه‌بووه و پڕۆسه‌كه نه‌بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كۆڕۆنا، ئه‌گه‌ر تا 2ـی مانگی دادێ به‌م جۆره به‌رده‌وام بێ، كه واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنایه، بڕیارێكی دیكه له باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه ده‌درێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌ر له 1ى ئادار، ده‌ست به پڕۆسه‌ى خوێندنی پۆله‌كانی دیكه (له یه‌كی سه‌ره‌تایی تا 11ی ئاماده‌یی) بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌كه ببێته مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كۆرۆنا له ناوه‌نده‌كانى خوێندن، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌بێ، "ئه‌گه‌ر چیتر پرۆسه‌كه دوابكه‌وێت، خوێندن په‌كى ده‌كه‌وێت".
باس‌نیوز
