شاره‌زایان: دۆخی شنگال مەترسیدارترە
له‌وباره‌یه‌وه حیكمه‌ت محه‌مه‌د، بریاردەری لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان گوتی: بە شیعەکردنی شنگال دەستیپێکردوە. لە سنووری سووریاشەوە چەکدارانی پەکەکە هاتووچۆ لە نیوان شنگال و سووریا دەکەن و دوای رێککەوتنەکەش دوو لیوای حەشدی شەعبی لە شنگال جێگیر کراون، ئەمەش تەواو پێچەوانەی به‌نده‌كانی رێككەوتنەكەیە.
له‌كاتێكیشدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه كه مەترسیەکانی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال تەنها لەسەر ئاستی ناوخوی شنگال نییە، بەڵکو مەترسی هەیە، هاوشێوەی ناوچه سنوورییەکان دیكه، تورکیا لەشکرکێشی بکاتە سەر شنگال. دوای چوار مانگ تا ئێستا حکومەتی عێراق نەیتوانیەوە رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات، له‌و باره‌شه‌وه محه‌مه‌د سابیر، شاره‌زای بواری سه‌ربازی جه‌ختی كرده‌وه، حكومەتی عێراق توانای رووبەڕووبوونەوەی گرووپە میلیشیاكانی نییە.
یەکێک لە تەوەری کۆبوونەوەی وەزیری بەرگری تورکیا و حکومەتی عێراق، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال. وەزیری بەرگری تورکیا ئامادەیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە دەرکردنی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال پیشانداوە. پسپۆرانی سەربازیش دەڵین: ئەگەر حکومەتی عێراق رێكکەوتنەکە جێبەجێ نەکات، بیانو دەداتە دەست تورکیا، بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر شنگال.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، له تاریكایی شه‌وێكدا هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر په‌كه‌كه له شنگال و له‌و ناوچه‌یه ده‌ری ده‌كه‌ین.
k24 -
