هاووڵاتییه‌كی كورد له ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا شه‌هید بوو
ته‌قینه‌وه‌كان له گۆڕه‌پانی "طیران" له ناوه‌ڕاستی به‌غدا روویاندا و شوێنی روودانیان بازاڕێكی میلله.
غازی حازم، باوكی پێنج منداڵه و دانیشتووی کۆمەڵگه‌ی "رزگاری" بوو له شاری دهۆك، ئه‌و بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌ی سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن بوو و خۆی و دوو له منداڵه‌كانی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه روویان له به‌غدا كردبوو.
ئامه‌د كه‌مال، برازای "غازی حازم" ، رایگه‌یاند، ته‌رمی مامی له ناو قوربانییه‌كان بووه و دوای ناسینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه كراوه و ئێستا كار بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ زێدی خۆی ده‌كه‌ن.
k24 -
