دهۆك... 14 كه‌س له‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یان له ئافره‌تان كردبوو ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/1/2021، ئارام محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان ڕايگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا ئه‌مڕۆ، 14 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، كه له ڕێی په‌یوه‌ندی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له كچان و ئافره‌تان كردووه و به‌و هۆیه‌وه هه‌ندێك له كچان پاره‌یان به‌و ههڕهشهكارانه داوه تا وێنه‌كانیان بڵاو نه‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ژماره‌یه‌ك له ئافره‌تان كێشه‌ی خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌وان و ئه‌وانیش دوای به‌دواداچوون، 14 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه و ڕه‌وانه‌ی دادگه‌یان ده‌كه‌ن، تا سزای یاسایی بدرێن.
داواشی له‌و كچ و ئافره‌تانه كرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی هاوشێوه‌یان لێ ده‌كرێ، سكاڵای خۆیان بگه‌یه‌نن و تا كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
باسنيوز
