خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پاراستنی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و سامانی ئاو دەكرێت

خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پاراستنی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و سامانی ئاو دەكرێت
ئەندامێکی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای کرد بە مەبەستی پاراستنی تۆڕەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و سامانی ئاو لە هەرێمی كوردستان، پرۆژەیاسایەك ئامادە کراوە و خوێندەوەی یەکەمی بۆ کراوە و ئامادەکاری دەکرێت لە داهاتوودا خوێندنەوەی ووەمی بۆ بکرێت.

ڕۆبینا تیاری، ئەندامی لێژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند: "بە مەبەستی پاراستنی تۆڕەکانی و ئاو ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕاوێژكاران خەریكی چارەسەکردنی کەموکورتیی پرۆژەکەین و ئامانج لە پرۆژەیاسایە پاراستنی سامانی ئاو و ئاوەڕۆیە لە هەرێمی كوردستان".

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "هەرێمی كوردستان دەوڵەمەندە بە سامانی ئاو و بۆ پاراستنی تۆڕی ئاو و دڵنیابوون لەم تۆڕانە کە لەڕووی هونەرییەوە پارێزگاری لە ژینگەی پێدانی ئاوی خاوێن بە هاووڵاتییان بکرێت کە لەم پرۆژەیاسایەدا بە شێوەیەكی دادپەروەرانە كاری لەسەر دەكرێت و هەوڵ دەدرێت ببێتە یاسا".

ڕۆبینا تیاری ئەوەشی خستە ڕوو: "پاراستنی تەندروستیی گشتی و پاراستنی ژێرخانی ئابووری و بە فیڕۆنەدانی ئەركی هەموو هاووڵاتییانە و پێویستە بە یاساش بەرگری لە سامانی گشتیی وڵات بكرێت".

ڕاشی گەیاند: "ئەم پرۆژەیەیاسایە ئامادە كراوە و پێشتر خوێندنەوەییەکەمی بۆ کراوە و ئێستا خەریکی چارسەرکردنی کەموکورتییەکانن و بڕیارە لە داهاتوودا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بكرێت".











باسنيوز



Top