رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: مۆریتانیا و ئیندۆنیزیا دێنە ناو رێککەوتنی ئاشتییەوە
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی رایگەیاند، لەسەردەمی ئیدارەی پێشوی ئەمریکادا دو دەوڵەتی دیکەی موسڵمان گفتوگۆیان بۆ ئاساییکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێکردوە و لەداهاتویەکی نزیکدا رێککەوتنی "ئاشتی رادەگەیەنن".
مۆریتانیا و ئیندۆنیزیا دێنە ناو رێککەوتنی ئاشتییەوە
رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" لەدواین ژمارەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، هەردو دەوڵەتی مۆریتانیا و ئیندۆنیزیا گفتوگۆیان بۆ ئاساییکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێکردوە و لەداهاتویەکی نزیکدا پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە.
ئیسرائیل دان بە ئاشتی هەمیشەییدا بنێت و دەوڵەتێكی رێزلێگیراو بۆ فەڵەستینییەکان بهێنێتە ئاراوە
پێشوتریش ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاندبو، وڵاتەکەی ئامادەیی پشتیوانیکردنی هەیە لە رێککەوتنی "ئاشتی" وئاساییکردنەوەی پەیوەندی وڵاتان لەگەڵ ئیسرائیل، بەمەرجێک ئەو وڵاتەش دان بە ئاشتی هەمیشەییدا بنێت و دەوڵەتێكی رێزلێگیراو بۆ فەڵەستینییەکان بهێنێتە ئاراوە.
تائێستا چوار وڵاتی عەرەبی رێککەوتنی ئاشتیان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆکردوە
13ی ئابی ساڵی رابردو ئیماڕات وەک یەکەم وڵاتی عەرەبی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و دواتریش شانشینی بەحرەین، سودان و مەغریب هاتنە ناو رێککەوتنەکە، لەئێستاشدا چاوەڕێی ئەوە دەکرێت ژمارەیەک وڵاتی دیکەش هەمان هەنگاو بگرنەبەر.
خەندان
