نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بایدن و جێگره‌كه‌ی كرد
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا به زمانی ئینگلیزی نووسیویه‌تی: "ده‌مه‌وێت به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆك جۆ بایدن و كامالا هاریسی جێگره‌كه‌ی بكه‌م له ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونه مێژووییهكهیاندا".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "له سه‌ركردایه‌تیكردنی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا كار بكه‌ین".
k24 -
