ئاسایشی دربێسیێ ژمارەیەك خۆپیشاندەری دەستگیركرد

ئاسایشی دربێسیێ ژمارەیەك خۆپیشاندەری دەستگیركرد
دوێنی، سێشەمە ھێزەكانی ئاسایشی دەربێسیی لە رۆژئاوای كوردستان ژمارەیەك مامۆستایان دەستگیركرد و ھۆكاری دەستگیركردنیان تاكو ئێستا دیار نییە و ئاسایش ھیچ روونكردنەوەیەكی لەم بارەوە نەداوە.

دوا بەدوای دەستگیركردنی ئەو مامۆستایانە، ئەمڕۆ لە دربێسیێ، قوتابیانی ئەو مامۆستایانەی و ھاوپیشەكانیان خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا وەك ناڕازیبوون لە دەستگیركردنی ئەو مامۆستایانە وداوای ئازادكردنیان كردن.

لە بەرامبەردا ھێزەكانی ئاساییش ھەڵیانكوتایە سەر خۆپیشاندەران و ژمارەیەكیان لەو خۆپیشاندەرانە دەستگیر كرد.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، كە پێگەكانی كۆمەڵایەتی بڵاویان كردووەتەوە، بەدیار دەكەوێت، ھێزەكانی ئاساییش ئەو خۆپیشاندەرانە دەستگیر دەكەن و ژمارەیەك لە ھاوڕێكانیان ھەوڵدەدەن رزگاریان بكەن لە دەست ھێزەكانی ئاساییش.
k24 -
Top