هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: "بەستان و دانانی هەموو جۆرە گڵۆپ و بلاجکتۆرێک کە کار بکاتە سەر چاوی شۆفێرانی تر لەدواوە قەدەغەیە، و سزای لەسەرە".
دەشڵێت: "بۆیە تکایە چونتان بۆ کەمالیاتەکان بۆ دانانی گڵۆپ مەکەن بە پیشەی رۆژانە، هەر کەسێک وابکات خۆی زەرەر مەند دەبێت، چونکە سزای دارایی دەدرێت و ئەو شۆفێرەی تاکسییە کە بە رۆژێک 40 هەزار دینار ئیش ناکات، کەچی بەیەک خولەک پارەکەی دانایەوە".
باسنيوز
