شێخ شامۆ: رفاندنی منداڵانی کوردی ئێزدی لەلایەن پەکەکەوە گرفتی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە
شێخ شامۆ، راوێژکاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری کوردانی ئێزدی رايگەیاند، ئه‌و راپۆرتاتەنی باس له رفاندنی منداڵانی کوردی ئێزدی له‌لایه‌ن پەکەکەوە دەکەن، راستن.
شێخ شامۆ هەروەها رایگەیاند، هەموومان ده‌زانین په‌که‌که له شنگال منداڵی کوردانی ئێزدی ده‌رفێنێت و دەیانباتە قه‌ندیل و دواتر دەیانباتە بەرەکانی شەڕی حزبەکە.
راوێژکاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری کوردانی ئێزدی ئاماژەی بە بوونی ژماره‌یه‌کی زۆری منداڵانی کوردی ئێزدی رفێندرا‌و له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه کرد و رایگەیاند، رفاندنی ئەو منداڵانە گرفت و کێشەی کۆمەڵایەتیی زۆری بۆ کوردانی ئێزدی بەدوای خۆیدا هێناوە.
باسنيوز
