هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی دواخرا
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 19-1-2021، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق، کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ 10-10-2021 دوا بخرێت.
پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی بۆ رۆژی 16-10-2021، کردبوو.
مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6-6-2021ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد بوو، بەڵام بەشێک لە سەرکردە و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان باسیان لەوە دەکرد، کە هەڵبژاردن لەو کاتە دیاریکراوەدا ناکرێت.
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیدوانێکدا، دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی بۆ رۆژی 10-10-2021، پشتڕاست کردەوە.
باسنيوز
