دهست به پێكهێنانی هێزه تایبهتهكه بۆ ڕووبهڕووبوونهوهی قاچاخچێتیی دەروازە سنوورییەكان كرا
ئەندامێکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای دهكا، وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە سەرقاڵی پێکھێنانی ئەو ھێزە ھاوبەشەن کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتیی دەروازەکان بڕیاری لهسهر دابوو.
ئهمڕۆ سێشهممه 19/1/2021، نزار مەلا غەفار، ئەندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، ئێستا ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی پێکھێنانی ئەو ھێزە ھاوبەشەن، كه بۆ ڕووبهڕووبوونهوهی قاچاخچێتیی دەروازە سنوورییەكان بڕیاری دروستكردنی درابوو.
لەبارەی ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئەو ھێزە، ئاماژەی بەوە كرد، ھەردوو وەزارەت سەرقاڵی دانانی پەیكەربەندیی هێزەكەن، جگە لەوەش ئەرک و بەرپرسیاریەتی و شوێنی جێگیربوونیان دیاری دەکرێت، لەگەڵ تەواوبوونی ئەو رێکارانە، ھێزەكە لە دەروازە سنوورییەكان جێگیر دەبێت.
لەبارەی گرنگیی بوونی ئەو ھێزە لە دەروازە سنوورییەكان، گوتی: ”ھێزەکە جگە لەوەی دەبێتە ھۆی کۆنتڕۆڵی دەروازە سنوورییەکان، دەشبێتە ھۆی گەڕانەوەی داھات بۆ خەزێنەی گشتیی ھەرێمی کوردستان“.
لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ، نزار مەلا غەفار جەختی كردەوە: ”بە سەرۆکایەتیی ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان و لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، سەردانی وەزارەتی ناوخۆمان کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گفتوگۆ و چاودێریی جێبەجێکردنی چاکسازی لەسەر ئاستی وەزارەت بکەین، هەروەها گفتوگۆ لەسەر دروستكردنی ئەو هێزەی كە بڕیارە بچێتە خاڵە سنوورییەکان و بابەتی یەکەی پاسەوانی و ئامادەسازی بۆ ڕەشنووسێکی تایبەت بە خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش گفتوگۆی لهسهر كرا، جگە لە باسی هەمواركردنی چەند ماددەیەك لە یاسای ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ بابەتی هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت“.
باسنيوز
