ئەمڕۆ پارتی لەگەڵ حیزب و لایه‌نه توركمانییه‌كاندا کۆدەبێتەوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/1/2021، شاندی پارتی له حیزب و لایه‌نه توركمانییه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه و سه‌ره‌تا كاتژمێر 10:00ـی پێشنیوه‌ڕۆ لەگەڵ پارتی چاکسازیی تورکمانی و چەند پارتێکی دیکە کۆدەبێتەوە، پاشتر سه‌ردانی به‌ره‌ی تورکمانی ده‌كا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرەی تورکمانی، كاتژمێر 02:00ـی دوانیوه‌ڕۆ شاندی پارتی سه‌ردانی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی ده‌كه‌ن.
ئەم زنجیرە کۆبوونەوه‌یه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ لایەنە سیاسی و پێکھاتەکان بەردەوام دەبێت و بڕیاریشە لەگەڵ پێکھاتەی کریستیان و مەسیحییەکانیش کۆببێتەوە.
کۆبوونەوەکان بۆ گفتوگۆکردنن لەسەر یەکڕیزیی نێوماڵی کورد و چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا.
باسنيوز
