پێنج کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە ژێر رنووی بەفر
کەسوکاری کۆڵبەرەکان بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، رنووەکە لە دیوی باکووری کوردستان بووە و تاوەکو ئێستا سێ کەس رزگاریان بووە.
کەسوکاری ئەو کۆڵبەرانە ئاماژەیان بەوە دا، دیار نییە پێنج کەسەکەی دیکە چیان بەسەرهاتووە و، خەڵکێکی زۆر بەرەو ناوچە سنوورییەکان رۆیشتوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە بەفری زۆر باریوە، چوونە بەرزاییەکان ئاستەمە و هێشتا نەگەیشتوونەتە شوێنی رنووەکە.
بە گوتەی کەسوکاری کۆڵبەرەکان، هێزەکانی تورکیا رێگەیان نەداوە خەڵک لە دیوی باکوورەوە بچنە شوێنی رنووەکە و گوتوویانە سبەی بەدوای کۆڵبەرەکاندا دەگەڕێن.
k24 -
