لە سنووری خورماتوو چوار تیرۆریستی داواكراو دەستگیر كران

لە سنووری خورماتوو چوار تیرۆریستی داواكراو دەستگیر كران
بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە قەزای خورماتوو، دەستگیركردنی چوار تیرۆیستی داواكراوی لە سنووری ناحیەكە راگەیاند.

عەقید مەهدی حەسەن، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ، رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ١ی ٢٠٢١ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمان بەگ و هێزەكانی دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە، چوار تیرۆریستی داواكراو لە ناحیەی سلێمان بەگ دەستگیر كراون."

گوتیشی: "ئەو تیرۆریستانە دەستیان لە چەندین تاوانی جۆربەجۆردا هەبووە و لەدژی هێزە ئەمنییەكان شەڕیان کردووە."

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمان بەگ باسی لەوەش كرد: "ئەو تیرۆریستانە خەڵكی ناوچە جیاجیاكانی سنووری خورماتوون."











باسنيوز


Top