هاووڵاتییانی ناحیەی لەیلان لەدژی سەرپێچییەکی ژینگەیی گرد بوونەوە
ئارام قادر، یەكێك لە بەشداربووانی گردبوونەكە، ڕایگەیاند: "گردبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەدژی بەرپرسانی كارگەی چێمەنتۆی لەیلان ساز دراوە، بەهۆی ئەوەی فیلتەر بۆ كارگەكە دانانێن، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی دووكەڵێكی یەكجار زۆر بكات كە بووەتە مایەی بێزاری و پیسبووونی ژینگەی ناحیەی لەیلان و گوندەكانی دەوروبەری، هەروەها ناو شاری كەركووكیش".
گوتیشی: "پێشتر چەند جارێك بە بەرپرسانی كارگەكە گوتراوە كە ئەگەر فیلتەر نەبەستن، ئەوا خەڵك تووشی دەیان نەخۆشی دەبێت، بەڵام بێباكانە گوێیان بە قسەی خەڵك نەدا، بۆیە ئەمڕۆ ئەو گرد بووینەوە کە ئەگەر بە زووترین كات ئەو گرفتە چارەسەر نەكەن، ئەوا سكاڵای یاساییان لەدژ تۆمار دەكرێت".
ناحیەی لەیلان بە دووری 19 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری كەركووكەوە و كارگەی چیمەنتۆی لەیلانیش دەكەوێتە سەر ڕێگای نێوان كەركووك-لەیلان كە یەكێكە بەناوبانگترین كارگەكان لە ناوچەكە.
باسنیوز
