سەفین دزەیی: چهند شاندێكی باڵای وڵاتان سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن
بهرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، رای دەگەیەنێت ههرچهنده بەھۆی پهتای کۆرۆناوە سەردانی شاندی وڵاتان بۆ ھەرێمی کوردستان کەمی کردووە، بهڵام بڕیارە چەند شاندێکی باڵای وڵاتان سەردانی ھەولێر بکەن.
سەفین دزەیی، بهرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، بە میدیاکانی راگەیاند بەھۆی کۆرۆناوە چالاکییەکانی فەرمانگەكهیان کەم بووە، بەڵام بە رێگەی دیکە و پەیوەندی لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان پەیوەندییەکان بەردەوامن .
لە بارەی ھاتنی وەزیر و بەرپرسانی باڵای وڵاتانهوه، گوتی ساڵی رابردوو ژمارەیەک بەرپرسی باڵا ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، بڕیاریشە ژمارەیەک بەرپرس و وەزیری دیکەی وڵاتان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن.
لە بارەی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا و ئێران، گوتی: پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەردوو وڵاتی دراوسێ باشە و بەردەوامە.
لە بارەی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا، دووپاتی كردهوه كه "کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا تەنیا كێشهی مووچە نییە، کێشەی جێبەجێنەکردنی دەستوور و پێنەدانی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و خاکە، بە داخەوە كه نەوەیەکی خراپی سیاسی لە بەغدا دروست بوون و دژی ھەرێمی کوردستان و دەستووریشن".
باسنيوز
