پارتی و یەکێتی دەڵێن ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا 'دڵخۆشکەرن'

پارتی و یەکێتی دەڵێن ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا 'دڵخۆشکەرن'

ئەو کۆبوونەوانەی کە لە لیستەکەیدا، جگە پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان تەنیا نەوەی نوێی نەگرتەوە، راسپاردەی دوایین کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، سەرئەنجام پەیوەست بە چوونی شاندێکی سیاسی بۆ بەغدا، مەیل و ئامادەیی چوار لە شەش لایەنی سیاسیی بەدەستهێنا.

رێبوار حەمەد، گوتەبێژى کۆمەڵى ئیسلامى رایگەیاند "بۆچوونى نەگۆڕى ئێمە ئەوەیە و لە کۆبوونەوەکانیش گوتوومانە، بارودۆخى ئێستاى کوردستان پێویستى بە چاکسازیی ناوخۆیی و رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا".

یەکگرتوو و کۆمەڵ پێش مانگێک لەو سەردانانە، راگەیاند، کۆبوونەوەی سیاسی و شاند بۆ بەغدا بە پێویست نازانن و زیادە، بۆیە لەگەڵی نین.

بەڵام پارتى و یەکێتى بە جیا لەسەر ئاستى جیاواز لەگەڵ بەغدا کۆبوونەتەوە و دەشڵێن "ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن".

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارتى دەڵێت "باسى ئەوەمان کرد کە شاندێک بچێتە بەغدا، بەڵام کات و شێوازمان دیارى نەکرد، بەگشتى پێیان باشبوو".

محەممەد حاجى مەحموود، سکرتێرى حیزبى سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد "دۆخى ئێستاى بەغدا بۆ کورد جیاوازە، ئێستا کاتى هەڵبژاردنە، بۆیە رێکناکەون، خەڵک لە هەڵبژاردنەکان سزاى ئەوانە دەدات کە لەگەڵ کورد رێکن".

پەیوەست بە یەک بەرەیی بۆ هەڵبژاردنەکان، دوو بۆچوون گەڵاڵە بوون، بۆ ناوچەکانی سنووری ماددەی 140، یان هەموو حیزبە کوردییەکان بە رێککەوتنی دابەشکردنی کورسییەکان پێکەوەبن، یان یەکێتی، پارتی و گۆڕان بە لیستێک و ئەوانی دیکەش هەموویان بە لیستێک.
rudaw -
Top