ته‌ندروستیى هه‌ولێر گشتاندنێك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/1/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، گشتاندنێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، له ماوه‌ى ڕابردوودا به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه، ئاسانكاریی زۆر بۆ گشت ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان بۆ ڕوومالكردنى هه‌واڵ كرابوو، به‌ڵام له سه‌ره‌تاى ساڵى 2021ه‌وه، ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ڕێنوێنییه‌كانى پێشوو و بۆ ڕێگه‌پێدانیان، پێویسته له به‌شى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌زامه‌ندى وه‌ربگیرێت.
باسنيوز
