وەزارەتی دارایی وادەی دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند

وەزارەتی دارایی وادەی دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێكردنی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/1/2021، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، ڕۆژی یەکشەممە 2021/1/24، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه‌، كە بە هەمان شێوەی مانگەكانی ڕابردوو، مووچە بە لێبڕینی 21% بۆ مووچەخۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەکان و بە هەمان میكانیزمی مانگی پێشوو و بەپێی خشتەی پەیڕەوكراو مووچە دابەش دەكرێت.







باسنيوز
Top