بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی كۆده‌نگی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كرێته‌وه
هه‌ژار محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مەكتەبی ھەڵبژاردنی له‌وباره‌یه‌وه یەكێتی گوتی: هه‌رچه‌ند هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق به شێوازی لیست نابێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌و ناوچانه ئاماده‌یی ته‌واویان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك هه‌بێت و هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێز له‌نێوانیاندا هه‌بێت.
هه‌وره‌ها گوتی: ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌مجاره ژماره‌یه‌كی زیاتری نوێنه‌ری كورد ده‌چێته به‌غدا، به‌ڵام ده‌بێت پلانمان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر له هه‌ریه‌ك له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن ژماره‌یه‌ك كاندید ده‌ستنیشان بكه‌ین، ئه‌وا رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان به‌هه‌ده‌ر ده‌چن و ئه‌وكات ئه‌نجامه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی غه‌یره كورددا ده‌بن.
له‌كاتێكیشدا ھەڵبژاردنی پێش وەخته، لایەنە سیاسییە كوردستانییەكانی كەركووكی لەسەر یەك مێز كۆكردووه‌ته‌وه، شوان مەحەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشان لە كەركووك، ئاماژە بەوە دەكات، سیستەمی ھەڵبژاردن دەخوازیت کورد یەک دەنگ بیت.
یەكڕیزی و ھەماھەنگی كورد لە ناوچە كوردستانییەكان، یەك لەو تەوەرە سەرەكییانە بوو، كە ھەفتەی رابردوو شاندی پارتی لەگەڵ یەكێتی، گۆڕان و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی خستيە سەر مێزی گفتوگۆ، گرنگی ئەم بابەتە لەوەدایە، كە لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە دەنگ بە كاندید دەدرێت، ئەگەر ھەمووان لەسەر كاندیدێك یەكدەنگ نەبن، دوورنییە ژماره‌یی كورسییه‌كانی كورد لەو ناوچانە كه‌م بێته‌وه.
k24 -
