لە عێراق سێ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
ئەمڕۆ شەممە 16/1/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 596 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و نۆ کەسیش چاکبوونەتەوە، سێ کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 607 هەزار و 587 کەس.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 567 هەزار و 898 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 935 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
باسنيوز
