سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاری سەلاحەددین دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاری سەلاحەددین دەكات
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازى لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاری سەلاحەددین كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا كرایەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16/1/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە دكتۆر قوتەیبە ئەلجبووری، سەرۆكی لێژنەی تەندروستی و ژینگە و موسەننا ئەلسامەرائی، سەرۆكی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها دكتۆر عەمار جەبر ئەلجبووری، پارێزگاری سەلاحەددین.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و كێشەكانی نێوان هەرێمى كوردستان و عێراق و بارودۆخی پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا كرایەوە.













باسنيوز

Top