کارتێکی دیکەی پەکەکە بۆ تێکدانی گفتوگۆکانی کوردی - کوردی لە رۆژئاوای کوردستان دەسووتێت

کارتێکی دیکەی پەکەکە بۆ تێکدانی گفتوگۆکانی کوردی - کوردی لە رۆژئاوای کوردستان دەسووتێت
کارتێکی دیکەی پەکەکە بۆ تێکدانی گفتوگۆکانی کوردی - کوردی شکست دەهێنێت، کاتێک هەوڵی داوە لە ڕێگەی لێدوانی توندی بەرپرسانی پەیەدەوە گفتوگۆکان ڕابگرێت و کێشەیان بۆ دروست بکات، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە) جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەمریکا سوورە لەسەر ڕێکكەوتن و ئەو کارتەش لە دەستی پەکەکە سووتا.

لە چەند رۆژی رابردوو ئاڵدار خەلیل، سەرکردەی پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان هێرشی ناڕەوای کردە سەر پێشمەرگەی لەشکری (ڕۆژ)، ئەوەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و چاودێرانی سیاسی پێشبینیان کرد کە کاریگەریی خراپی لەسەر گفتوگۆکاکانی کوردی - کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان لەنێوان (ئەنەکەسە و پەیەدە) دابنێت.

بەڵام، د.کاوە عەزیزی، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، ڕای گەیاند، پەکەکە هەوڵیداوە لەو ڕێگەیەوە ئاستەنگ بخاتە بەردەم دانوستانەکان و گفتوگۆکانی نێوانیان، بۆ ئەوەش کەسێکی توندڕەوی وەکوو (ئاڵدار خەلیل)ی بەکار هێناوە، چونکە تاوەکوو ئێستا ئەو سەرکردەیەی پەیەدە وەکوو پەکەکە و قەندیل بیر دەکاتەوە، گوتی: ”دیارە ئەمریکا لەسەر پرسی ڕێككەوتنی نێوان لایەنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوا زۆر ڕژدە و هەر بە زوویی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق جەختی لەسەر دانوستان و ڕێکكەوتنەکان کردەوە، ئەوەش لێدوانی توندی ئەو سەرکردەیەی پەیەدەی بێبایەخ کرد، کە لە ناوخۆی پەیەدەش ئەمجارەیان هیچ پێشوازییەک لە قسەکەی نەکرا“.

ئەو سەرکردەیەی ئەنەکەسە ئەوەشی خستە ڕوو، قەندیل ئەوەی بۆی بکرێ هەوڵی راگرتنی گفتوگۆ و رێکكەوتنەکان دەدات، بەڵام بوونی ئەمجارەی ئەمریکا لە گفتوگۆکان کە لەسەر داوای (ئەنەکەسە) بووە، لەمپەرێکی گەورەیە لەبەردەم پەکەکە و قەندیل و لە هەوڵەکانیان شکست دەهێنن.













باسنیوز


Top