پەرلەمانتارێکی پارتی وادەی ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی كوردستان ئاشکرا دەکات
ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، بڕیارە پێش مانگی سێ و دەست پێكردنی وەرزی بەهارەی یاسادانان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی ھەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمان بکات.
ڕوونیشی كردەوە كە لە ١ی ٣ی ٢٠٢١، وەرزی بەهارەی یاسادانان دەست پێدەكاتەوە و ئەولەویەتی كارەكانیشیان بۆ تیپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە دەبێت.
پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری و پلاندانانی ڕاسپاردبوو، بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ شەفافیەت و چاكسازی لە داهات و خەرجییەكاندا.
باسنیوز
