به سهدان حزب و قهواره ناوی خۆیان تۆماركردووه بۆ ههڵبژاردن
تا ئێستا 433 حزب ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکردووە، کە بڕیارە 6ی حوزەیرانی ئەم ساڵ بکرێت و بەگوێرەی پێشبینیەکانیش ئەم ژمارەیە لە 500 حزب و قەوارەی سیاسی نزیک دەبێتەوە.
ئارام جەمال، بەڕێوبەری پەیمانگای کوردی بۆ ھەڵبژاردن گوتی: لەڕووی سیاسییەوە و لە ژیانی دیموکراسیدا و لە وڵاتێکی وەک عێراقدا ھەبوونی ئەم ھەموو حزب و قەوارانە کارێکی تەندرووست نیە.
دەنگدەرانی دەیانەوێت لەسەر بنەمای بەرنامەی سیاسی و ئابووریی حزبەکان دەنگ بدەن؛ ناتوانن بەوردی بەدواداچوون بۆ ئەو ھەموو بەرنامە و درووشمانە بکەن و ئینجا لە نێوانیاندا ھەڵبژێرن و دەنگ بدەن.
بەھرۆز جەعفەر، چاودێرێکی سیاسی گوتی: ئەمە شکستی دیموکراسیەتە لەعێراق.
ھەڵبژاردنەکانی عێراق زۆرترین مشتومڕیان لەسەرە، بە تایبەت لە رووی شێوازی ھەڵبژاردن و پاک و بێگەردی ئەو ھەڵبژاردنانەی لە وڵاتەکە دەکرێن، بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووش بەھۆی گۆڕینی یاسای ھەڵبژاردنەکان بە دوور دەزاندرێت، ئەم جارەش ھەڵبژاردنی عێراق دوور بێت لە ساختەکاری و ئەستەمە لەم وڵاتە ھەڵبژاردنێکی پاک ئەنجامبدرێت.
k24 -
