وەزارەتی تەندروستی ڕاپۆرتێك لهبارهى كردنهوهى دەرگای قوتابخانەکان ئاماده دهكات
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە ڕاپۆرتێكیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن له قوتابخانهكاندا ئاماده كردووه.
ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆ دەبێتەوە و تاوتوێى ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت".
لەبارەی کاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانیش گوتى: "تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ كردنهوهى دهرگاى قوتابخانهكان دەستنیشان نەکراوە، ئەمڕۆ گفتوگۆ لەبارەی ڕاپۆرتێکی وردی وەزارەتى تهندروستى دەکرێت، لەو ڕاپۆرتەدا دۆخى کۆرۆنا و کاریگەریی داخستنی قوتابخانەکان لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوان دەخرێتە ڕوو، بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئەگەر ئەو بڕیارە درا، ئەوا دەبێت لە چوارچێوەی ڕێکاری توندی تەندروستی بێت و بەشێوەی گرووپات و کەمکردنەوەی ژمارەی قوتابییان لە پۆلەکان بێت، ههروهها ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ماسک و دەستکێش بەکار بھێنرێت، بە جۆرێک قوتابخانەکان وەک ناوەندێکی تەندروستی مامەڵە بکەن".
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕوونیشى كردهوه، ئەنجامی گفتوگۆی ئەمڕۆ، بڕیار لەبارەی چارەنووسی پرۆسەی خوێندن دەدرێت.
باسنیوز
