رێباز حەملان: بە فەرمانی سەرۆکوەزیران گه‌وره‌ترین و گرنگترین چاكسازی له كه‌رتی نه‌وتدا دەکرێ
رێباز حەملان، گوتی: "كابینه‌ی نۆیه‌م، خه‌رجی و داهات و كۆی ئه‌و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمیان گرتووه و ناوه‌ڕۆكی چاكسازییه‌كانی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا داده‌ڕێژێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات".
ناوبراو بە(کوردستان ٢٤)ی راگەیاند: "سه‌رجه‌م داهاته‌كانی ناوخۆ به داهاتی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتییه‌وه و كۆی قه‌رزه‌كان و كۆی خه‌رجییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان روون ده‌كرێنه‌وه، له بودجه‌كه‌دا خه‌رجییه باڵاكانی وه‌ك كڕینی كاره‌با، خه‌رجی ته‌ندرووستی، خه‌رجی بواره‌كانی كشتوكاڵ و ناوخۆ و سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ستۆی حكوومه‌ت روون ده‌كرێنه‌وه، بودجه‌كه شه‌فافانه ده‌خرێته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بزانێت داهات چه‌نده و خه‌رجی چه‌نده و مایه‌ی نه‌وت چه‌نده".
یاریدەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری وەبەرهێنان و راژەی گشتی گوتیشی: "كابینه‌ی نۆیه‌م بڕیاری داوه، قۆناغی رابردوو تێپه‌ڕێنێت و پێ بنێته قۆناغێكی نوێوه، كه قۆناغی واقیعییه، ساڵانی رابردوو به هۆی ئه‌و ره‌وشه‌ی هه‌بوو، بودجه ئاماده نه‌ده‌كرا، چاوه‌ڕێی به‌غدا بووین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت به هه‌مووانی گوت، كه پێویسته چیدیكه چاوه‌ڕێی پشكی هه‌رێمی کوردستان له یاسای بودجه‌ی عێراق نه‌كرێت و خۆمان بودجه‌یه‌كی واقیعی ئاماده بكه‌ین، كه بگونجێت له‌گه‌ڵ داهات و خه‌رجی خۆمان و هاووڵاتیانمان بزانن كه‌ی مووچه وه‌رده‌گرن و حكومه‌ته‌كه‌یان چه‌ند داهاتی هه‌یه و خه‌رجییه‌كانی چین".
راشیگەیاند: "شاندی هه‌رێمی کوردستان دوو هه‌فته له به‌غدا بوون، له‌سه‌ر بودجه‌ی (2021)ی عێراق رێككه‌وتووین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، ئێمه چیدیكه چاوه‌ڕێی ئه‌وان ناكه‌ین، ئه‌و بودجه‌یه‌ی داده‌نرێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌بێت، كه هه‌رێمی كوردستان پشت به خۆی ببه‌ستێت. ئه‌و كات ئه‌گه‌ر به‌غدا پشكی هه‌رێمی ره‌وانه كرد، ده‌بێته پشتیوانێكی گه‌وره بۆ هه‌رێم و له ئاوه‌دانكردنه‌وه و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی خۆمان خه‌رجی ده‌كه‌ین".
رێباز حەملان ئاماژەی بە ئەوەش دا: "له (2019) بودجه‌ی عێراق (133) ترلیۆن دینار بوو، به‌ڵام به‌غدا (116) ترلیۆنی له خه‌رجی راسته‌قینه، به‌كارهێنا و به‌وه‌ش پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕه دانراو كه‌مبوویه‌وه. ئه‌مساڵیش (164) ترلیۆن دینار وه‌ك بودجه دیاركراوه، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و بڕه خه‌رج بكرێت، بۆیه له باشترین حاڵه‌تدا ره‌نگه پشكی هه‌رێم بۆ ته‌واوی ئه‌مساڵ بگاته (9) ترلیۆن دینار".
بەپێی گوتەی ناوبراو، به‌غدا دان به (682) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌نێت و ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ژماره‌یه مامه‌ڵه ده‌كات، له كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی مووچه خۆران زۆر له‌و ژماره‌یه زیاتره، گوتیشی: "ئێمه (1) ملیۆن و (260) هه‌زار مووچه‌خۆرمان هه‌یه. (100) هه‌زاری كه‌سوكاری شه‌هیدانن. (108) هه‌زار خانه‌نشینن و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا (%60)ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نین و (%40)ی سه‌ربازی و ئه‌منین. (159) هه‌زار كه‌س له تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی مووچه‌یان هه‌یه و ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ئاستی خه‌رجییه‌كانیان هه‌ڵكشاندووه، بۆ هه‌ر مانگێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به (755) ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ مووچه".
سه‌باره‌ت به داهاتی هه‌رێمی كوردستان، "رێباز حه‌ملان"، ئاشكرایكرد، ئێستا به هۆی ئاساییبوونه‌وه‌ی هاتوچۆ له ده‌روازه سنوورییه‌كان و ئه‌و جموجۆڵه بازرگانییه‌ی له ئارادایه داهاتی مانگانه‌ی نانه‌وتی له هه‌رێم ده‌گاته (200) ملیۆن دۆلار و داهاتی نه‌وتیش ده‌گاته (220) ملیۆن دۆلار. ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وتیش هه‌ڵكشێت بێگومان ئه‌و داهاته زیاتر ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته بوترێت ئێمه هه‌میشه به (11) دۆلار كه‌متر له نرخی "برێنت" نه‌وتی خۆمان ده‌فرۆشین.
راشیگەیاند: "به كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت، گومرگ، رسوومات، باج و ته‌واوی داهاته‌كانی دیكه، ژماره‌یه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ژماره‌یه، پڕۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان داده‌ڕێژرێت".
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ده‌روازه سنوورییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ بنبڕكردنی دیارده‌ی قاچاغچێتی له‌و سنوورانه، "رێباز حه‌ملان" گوتی: "وه‌زیرانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ رایانگه‌یاندووه، هێزی هاوبه‌ش و تایبه‌تیان ئاماده‌كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت داواكاری گشتیی فه‌رمانی جووڵاندنی ئه‌و هێزه ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ده‌روازه سنوورییه‌كان و كۆتایی به دیارده‌ی قاچاغچێتی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی و گه‌نده‌ڵی له‌و ده‌روازانه بهێنرێت.
سەبارەت بە ئەوەی ئاخۆ کەی مووچەی فەرمانبەران دەدرێ؟یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری دارایی، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان، هه‌مووانی راسپارد ژماره‌یه‌كی ورد دیار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بزانێت كه‌ی مووچه‌ی وه‌رده‌گرێت، سی رۆژ جارێكه، چل رۆژ جارێكه یاخود چه‌ند وه‌رده‌گرێت؟ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی په‌یوه‌ندیداره و ئه‌و پرسه روون ده‌كاته‌وه.
جەختیشکردەوە: "هه‌نگاوی چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌نگاوی گرنگ به‌ڕێوه‌یه. ئه‌وه‌ی مووچه‌ی زیادی وه‌رگرتووه، لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه. ئه‌وانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ دژایه‌تی ده‌نگیان زوڵاڵه و خۆیان سوودمه‌ندن له مووچه‌ی ناشایسته، لێیان ده‌بڕدرێت".
زیاتر گوتی: "له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران، میلاكاتی فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان رێكده‌خرێته‌وه، قه‌باره‌ی حكوومه‌ت بچووك ده‌كرێته‌وه، گرنگترین چاكسازیش له كه‌رتی نه‌وت ده‌كرێت و سه‌رۆك وه‌زیران خۆی وتی ده‌بێت گه‌وره‌ترین و گرنگترین چاكسازی له كه‌رتی نه‌وتدا بكرێت و به گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و كێڵگه نه‌وتییه‌كان و شێوازی فرۆشتنی نه‌وتدا ده‌چینه‌وه".
دووپاتیكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی و پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت، زۆرترین كێشه‌كان له ئه‌ندامانی ئه‌م حزبانه‌ن و ده‌بێت ئه‌وان خۆیان پشتیوانی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت بن و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاووڵاتیانی كوردستان ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ببن.گوتیشی: "كابینه‌ی نۆیه‌م ناوه‌ستێت و هیچ رێگرییه‌ك ناتوانێت هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت له بواری چاكسازی خاو بكاته‌وه".
باس‌نیوز
Share
