ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌کەی ئەمڕۆی نێوان شاندی پارتی و یه‌كگرتوو ئاشکرا کرا
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی1ی2021، هەردوو شاندی پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی لە هەولێر کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکەش عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان هه‌وڵ ده‌ده‌ین خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان كۆبكه‌ینه‌وه، هەم لەسەر ئاستی هه‌رێمی كوردستان هەم له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش".
گوتیشی: "ئەو لێكتێگه‌یشتنه‌ی کە لە نێوان شاندی پارتی و یه‌كگرتوو هاتووه‌ته ئاراوه، له‌سه‌ر پرسی كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چەند بابەتێکی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمی كوردستان بوو".
ئەوەشی خستە روو، کە له داهاتوودا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆده‌بنه‌وه.
باسنيوز
