ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وەک باڵوێزی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی لەسەر ئاستی جیهان دیاری کرا
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "عه‌مید ساڵح مەولود گەردی، كه ئەفسەری هەماهەنگیە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، ناوبراو له‌كاتێكدا به‌هۆی هه‌ڵوێستی خه‌باتگێڕییه‌وه خانه‌واده‌كه‌یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه زیندانی كرابوون بۆیه لە ساڵی 1962 لە گرتوخانەی قشڵەی هەولێر لە دایک بووە، ساڵانێكه له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌كات".
ئەوەش خراوەتە روو، "عه‌مید ساڵح، پاش ئه‌وه‌ی بەشداری لە کۆنگرەی ئاشتی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2020 ده‌كات و دوای پێشکەشکردنی بابەتێک دەربارەی کۆمەڵکوژی رەگەزی و ئاینی له‌و كۆنگره‌یه‌دا، ده‌بێته جێگەی سەرنجی ئەندامانی سەرپەرشتیاری کۆنگرەكهو دواتر وەک باڵیۆزی نێودەوڵەتی ئاشتی لە سەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021 دیاری‌کرا. ئه‌وه‌ش ده‌سكه‌وتێكی مه‌عنه‌وی و یاساییه بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كه‌سایه‌تی ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
باسنيوز
